فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی بەرلین
فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی بەرلین (Berlinale) (بە ئینگلیزی: Berlin International Film Festival)یەکێکە لە فێستیڤاڵە سینەمایییە بەناوبانگەکان و کۆنترین فێستیڤاڵەکانی جیھان، کە ھەموو ساڵێک لە مانگی شوباتدا بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین لەگەڵ فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز و فێستیڤاڵی فیلمی کان، بە گرنگترین ڕووداوی فیلم لە ئەورووپا دادەنرێت. ئەم فێستیڤاڵە ھەموو ساڵێک خەڵاتی ورچی زێڕین و ورچی زیو دەبەخشێتە براوەی بەشی سەرەکی. ورچەکە بە ھێمای شاری بەرلین ناسراوە. ساڵانە نزیکەی ٤٠٠ فیلم لە بەشە جیاوازەکانی ئەم فێستیڤاڵە نمایش دەکرێن. سەرۆکی ئەم فێستیڤاڵە لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠١٩ دیتەر کاسلیک بوو، لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە ماریێت ڕیزنبیک بەڕێوەبەری جێبەجێکار و کارلۆ چاتریان بەڕێوەبەری ھونەری ئەم فێستیڤاڵەیە. لە ساڵی ٢٠١٩دا ٣٣١ ھەزار و ٦٣٧ بلیتی سینەما بۆ فێستیڤاڵەکە فرۆشراوە. فێستیڤاڵی بەرلین لە ساڵی ١٩٥١، لە سەرەتای شەڕی سارددا، وەک پێشانگایەکی جیھانی ئازاد دروستکراوە؛ و لەبەر ئەوەی ئەم فێستیڤاڵە لە ناوەڕاستی گێژاوی نێوان شەڕەکاندا دروست بووە، تا ئەمڕۆش بە یەکێک لە فێستیڤاڵە سینەمایییە سیاسییەکانی جیھان ناسراوە. ئەم فێستیڤاڵە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٥١ بە نمایشکردنی فیلمی ڕیبێکا کرایەوە کە لە دەرھێنانی ئەلفرێد ھیچکۆک بوو. کارگەی نۆواک لە ئەڵمانیا لە یەکەم ساڵی فێستیڤاڵەکەوە تا ئەمڕۆ خەڵاتی ورچی زێڕین بەرھەم دەھێنێت. بەشە جیاوازەکانی ئەم فێستیڤاڵە بریتین لە ٦ بەشی پێشبڕکێ، ٤ بەشی لاوەکی، ٢ بەشی بازاڕ، بەشی پشتیوانی دارایی، و بەشی گەڕان بەدوای بەھرەمەندەکان.[١][٢][٣][٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «The Berlinale: Berlin's International Film Festival Adapts – Again in 2022». german-way.com. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Germany، SPIEGEL ONLINE, Hamburg (11 February 2010). «60 Years of Berlinale: A Film Festival of Propaganda, Stars and Scandal». Der Spiegel. لە 29 July 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2016-07-24 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
و|archive-date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ Wong، Cindy H. (2011-01-01). Film Festivals: Culture, People, and Power on the Global Screen (بە ئینگلیزی). Rutgers University Press. ISBN 978-0-8135-5121-0. لە 19 April 2021 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 30 October 2020 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Oscar Martay». لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی بەرلین تێدایە. |